| |
|
هونه‌ری - نه‌ریمان بابان: كلیپێكی تازه به‌رهه‌م ده‌هێنم به‌ڵام یه‌ك كه‌ناڵی ته‌لفزیۆنی بۆی نییه په‌خشی بكات ئه‌م هه‌واڵه له سایتی په‌یامنێره‌وه وه‌رگیراوه
(نه‌ریمان بابان) له‌لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "ئێستاكه سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هێنانی كلیپێكی تازه‌م بۆ گۆرانییه‌كی ناو ئه‌لبومه تازه‌كه‌م، به‌ڵام یه‌ك كه‌ناڵی ته‌لفزیۆنی بۆی نییه په‌خشی بكات، به‌ڵكو له سه‌ر تۆرِی ئه‌نته‌رنێت په‌خش و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه". له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ په‌یامنێر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (نه‌ریمان بابان) گوتی "دوای بیركردنه‌وه‌و راوێژكردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له دۆست و براده‌رانی خۆم بۆ به‌رهه‌مهێنانی كلیپێكی تازه بۆ یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبومه تازه‌كه‌م كه پێكهاتووه له تراكی (7) به‌ناوی (دڵێكی ته‌نها) كه ئاواز و هۆنراوه‌ی خۆمه، برِیارمدا ئه‌و كلیپه تازه‌یه‌م نه‌ده‌م به‌هیچ كه‌ناڵێكی ته‌لفزیۆنی، چونكه من ئه‌و هه‌موو ساڵه له هه‌نده‌ران خه‌ریكی كاری هونه‌ریم و هه‌موو كارێكم له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندووبوونی خۆم بووه، هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانم به تایبه‌تی كلیپه‌كانم به خۆرایی داوه به‌كه‌ناڵه ته‌لفزیۆنه‌كان له كوردستان، رۆژێك سوپاسێكیان نه‌كردم، هه‌موو كلیپێكم كه دابێته هه‌ر كه‌ناڵێكی ئاسمانی و ناوخۆی كوردی یه‌ك دۆلار وه‌ك پاداشت وه‌رم نه‌گرتووه، گووتمه با به خۆرایی پێشكه‌شیان بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌برِی هه‌موو سوپاسێك، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری تۆمه‌تیان خسته پاڵم له رۆژنامه‌كان بڵاویان كرده‌وه گوایه پاره‌یان پێداوم، له‌كاتێكدا ماوه‌ی نزیكه‌ی (11) ساڵه من كوردستان‌م نه‌دیوه". هه‌روه‌ها بابان گوتی "ئه‌و كلیپه تازه‌یه‌م ئێستاكه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا خه‌ریكم كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ به ئه‌نجام ده‌گه‌ینم، به‌ڵام كاتێك كاره‌كانی ته‌واو بوو، له‌و سۆنگه‌یه‌وه رایده‌گێنم یه‌ك كه‌ناڵی ته‌لفزیۆنی بۆی نییه په‌خش و بڵاوی بكاته‌وه و ئه‌مه‌م قه‌بوڵم نییه، به‌ڵكو له رێگه‌ی سایته ئه‌نته‌رنێته‌كان په‌خش و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه به خۆرایی، چونكه زۆر بێ تاقه‌ت بووم به‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو بێرِێزیه‌ی له‌وڵاتی ئێمه‌دا ده‌رحه‌ق به‌هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند ده‌یكه‌ن و بۆ هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندیش ده‌رگای هه‌موو شته‌كان واڵایه نازانێ چی له پاره‌و سه‌روه‌ت وسامان بكات". هه‌روه‌ها نه‌ریمان بابانی هونه‌رمه‌ند له كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا گوتی "تارِێزی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان له وڵاتی ئێمه له‌لای ده‌سه‌ڵات و له‌لای ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان به‌و شێوه‌یه بێت، منیش باوه‌رِناكه‌م جارێكی دیكه به‌و گورِ و تینه‌ی جاران كار بۆ هونه‌ری گۆرانی بكه‌م، چونكه واهه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی كردومانه‌و به‌ئه‌نجامیشمان گه‌یاندووه هه‌مووی به فیرۆ رۆیشتووه
|

|