ماهیر حه‌مه‌ده‌مین: یه‌كێك له گۆرانییه تازه‌كانم له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا كلیپ كرد و ئه‌لبومێكی تازه‌شم به‌رِێوه‌یه له‌سایتی په‌یامنێره‌وه وه‌ر گیراوه/ هه‌ولێر- (ماهیر حه‌مه‌ده‌مین) له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "گۆرانییه‌كی تازه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كاری كلیپی بۆ به ئه‌نجام ده‌گه‌ینم، ئه‌لبومێكی تازه‌م به‌رِێوه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن كۆمپانیای كۆره‌ك میوزیك بڵاوده‌كرێته‌وه
". له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (ماهیر حه‌مه‌ده‌مین) له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ په‌یامنێر گوتی "له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كێك له گۆرانییه تازه‌كانی ناو ئه‌لبومه تازه‌كه‌م له لایه‌ن وێنه‌گر (رزگار جه‌مال) وێنه‌ی بۆ گیرا، كه دیمه‌نه‌كانی له شاری (هایدبۆرێگی) وڵاتی ئه‌ڵمانیا كلیپ كردووه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا له لایه‌ن (شوان چاو شین) له وڵاتی سوید كاری مۆنتاژی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت". هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند گوتی "ئه‌و گۆرانییه به ناوی (به‌سته‌ی چرا)یه هۆنراوه‌ی له لایه‌ن شاعیر (عیرفان ئه‌حمه‌د) دانراوه، خۆشم ئاوازم بۆی داناوه، له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (هێمن حوسێن) كاری موزیكی بۆ ئه‌نجام گه‌یندراوه، له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (بژار دیلان) كاری (میكس)ی بۆ جێ به‌جێكراوه، له ستۆدیۆی (گونجال) له شاری ئه‌سته‌مبوڵی وڵاتی توركیا كاری ده‌نگ و دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كراوه، ئه‌و گۆرانییه یه‌كێكه له گۆرانییه تازه‌كانی ناو ئه‌لبومه تازه‌كه‌مه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا له لایه‌ن كۆمپانیای (كۆره‌ك میوزیك) كاری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ناوه‌و ده‌روه‌ی كوردستان بۆی ئه‌نجام ده‌درێت". جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌مه‌ده‌مین ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه له ده‌روه‌ی وڵاتژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ئێستاكه له وڵاتی سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
|

|