| |
|
ئه‌م هه‌واڵه له سایتی په‌یامنێره‌وه وه‌رگیراوه
سلێمانی- به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ كه‌مال محه‌مه‌د به ناوی "كۆچ" بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه 12 تراكی گۆرانی له‌خۆی گرتووه و ته‌واوی گۆرانییه‌كانیش نوێن ته‌نها دوو گۆرانی نه‌بێت كه‌پێشتر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌د گووتویانه و ئێستا به‌ستایلێكی نوێ تازه‌كراوه‌ته‌وه و 15000پازده هه‌زار سیدی و كاسێتی لی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه ئێستا له‌بازارِه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك و شاروشارۆچكه‌كانی دیكه و وڵاتی سویدیش به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت.
تێكسته‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن شاعیران ئیسماعیل محه‌مه‌د، عه‌تا ئه‌حمه‌د و هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د خۆیی و چه‌ند شاعیرێكی دیكه ئاماده‌كراوه، كاری ده‌نگی ئه‌م به‌رهه‌مه له ستودیۆ "پیانۆ" له شاری سلێمانی تۆماركراوه و له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك موزیكژه‌نی به‌توانای كورد له شاری سلێمانی كه‌سه‌ریكیترینیان "میران سه‌ردار " و "كارزان كامیل"ـه كاری موزیكی بۆكراوه.
كاسێته‌كانی له وڵاتی سوریا و سیدییه‌كانی له توركیا چاپكراوه و له‌سه‌ر ئه‌ركی كیژی میوزیك به‌بری 30000 سی هه‌زار دۆلار چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سیدییه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن وڵاتی توركیاوه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری كیژێ به په‌یامنێری راگه‌یاند "هیچ شتێكی له‌و جۆره روینه‌داوه، ته‌نها به هۆكارێكی تایبه‌ت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند هه‌زار سیدییه دواخراوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه".
بۆ کڕینی ئه م سیدیه به ته‌له‌فۆن
کرته بکه‌ره سه‌ر
کڕین به ته‌له‌فۆن
بۆ کڕینی ئه م سیدیه به په‌ی پاڵ
کرته بکه‌ره سه‌ر
کڕین به په‌ی پاڵ
|

|