| |
|
هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "بۆنی خاك" بڵاوكرده‌وه، دواتر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی به‌ناوی "نیشتمانێك له گوڵ" له‌ساڵی 2003 بڵاوكرده‌وه، دوای چوار ساڵ له بێده‌نگی به‌هۆی نه پاراستنی مافی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌دان، به به‌رهه‌می "سه‌رده‌مێكی تر" هاته‌وه ناو گۆره‌پانی موزیك و گۆرانی.
دیاری ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه ئه‌م به‌رهه‌مه به‌ڵی گوێگرانی بێت له هه‌مان كات هیوای ئه‌وه‌ی خواست خۆیان به‌دوور بگرن له كۆپی كردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی.
دوای بێده‌نگییه‌كی زۆری هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (دیاری قه‌ره‌داغی)، له مانگی رابردوو دوا به‌رهه‌می نوێی گۆرانی خۆی به‌ناوی "سه‌رده‌مێكی تر" بڵاوكرده‌وه.
"سه‌رده‌مێكی تر" به‌رهه‌مێكی گۆرانییه له 9 تراكی گۆرانی پێكهاتووه، گۆرانییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:
"سه‌رده‌مێكی تر" تێكستی (عیرفان ئه‌حمه‌د)، ئاوازی (دیاری قه‌ره‌داغی).
"هه‌م تۆم خۆشده‌وێ و هه‌م ئه‌ویش" تێكستی (د.عه‌بدوڵڵا په‌شێو)، ئاوازی (دیاری قره‌داغی).
"سێ‌و باران" تێكستی (ساڵح بێچار)، ئاوازی (دیاری قه‌ره‌داغی).
"خه‌زله‌وه‌ر" تێكستی (عیرفان ئه‌حمه‌د)، ئاوازی ئه‌رمه‌نی،.
"سایه" تێكستی (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د)، ئاوازی (دیاری قه‌ره‌داغی) .
""ناگه‌مه جێگا" تێكستی (ئه‌ڤینی محه‌مه‌دی)، ئاوازی (دیاری قه‌ره‌داغی)
"جاران" تێكستی (ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د)، ئاوازی (دیاری قه‌ره‌داغی)
"دڵمه‌ستان" ئاواز و موزیك (لاوك له‌تیف).
"گه‌رِان به‌دوای سێبه‌ره‌كاندا" تێكستی (ئیسماعیل محه‌مه‌د
بۆکڕین و گۆێ گرتن له نموو نه‌یه‌کی به رهه مه که‌ی شه‌هێن تاڵه‌بانی لێرا کرته بکه
|

|