| |
|
(ڤالاَنتاین) ناونیشانی یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (باخان)ـه له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له‌رێگه‌ی كۆمپانیای كۆره‌ك میوزیك بلاَوبكرایه‌وه.
باخان كچه هونه‌رمه‌ندێكی كورده ماوه‌یه‌كه خۆی خزاندۆته نێو كاری هونه‌ری گۆرانی
. له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی خۆی به‌رهه‌م هێنا به‌ناوی (ڤالاَنتاین) كه پێك هاتووه له (8) گۆرانی، هۆنراوه‌كانی پێكهاتوون له شیعری شاعیران (ئه‌كره‌م ئه‌مین، حه‌مه‌سه‌عید ئیبراهیم، ره‌نج سه‌نگاوی، ئه‌دیب چه‌له‌كی، حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، هه‌رێم یاسین) و سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانی ئه‌و ئه‌لبومه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) دانراوه و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (هێمن حوسێن) كاری ئارنجمێنتی (دابه‌شكردن) بۆ كراوه و له ستۆدیۆكانی ولاَتی توركیا وچه‌ند ولاَتێكی دیكه كاری ده‌نگی بۆ جێ به‌جێكراوه.
له ولاَتی توركیا كاری چاپ و دیزاینی له‌لایه‌ن كۆمپانیای كۆره‌ك میوزیك بۆی ئه‌نجام دراوه‌و .
یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی باخانی هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆمپانیا كلیپ كراوه كه دیمه‌نه‌كانی له ولاَتی هۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیا وێنه‌ی بۆ گیراوه و له‌لایه‌ن وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ر (شۆرشڤان سه‌دیق)ـه‌وه كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داروه
بۆکڕین و گۆێ گرتن له نموو نه‌یه‌کی به رهه مه که‌ی باخان لێرا کرته بکه
|

|