| |
|
له لێدوانێكی دا لوقمان سه‌لیم گووتی "شه‌ش ساڵ بێده‌نگیم له‌كاری هونه‌ری تۆماركردنی گۆرانی و به‌رهه‌م هێنانی سیدی ئه‌وه ناگه‌ینێت كه من له‌گه‌ڵ هونه‌ر لێكترازووم و كار بۆ هونه‌ر ناكه‌م جارێكی دیكه، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه من هونه‌ر له گه‌ڵ ناخمدا تێكه‌ڵ بووه‌و وا به ئاسانی ناتوانم لێی داببرِێیم.
ئێستاكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌نگی خۆم و جه‌ماوه‌ری هونه‌ر دۆستی كوردی ده‌ڵێم شه‌ش ساڵ بێده‌نگیم له‌كاری به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لبومی گۆرانی به‌ڵێنم داوه به عیشقێكی دیكه‌وه بێمه خزمه‌تیان.
هه‌روه‌ها گوتی "هیوادارم جه‌ماوه‌ری هونه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان به دڵ بێت وتوانیبێتم شتێكم كردبێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئه‌رشیفی گۆرانی كوردی، یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبومه‌كه‌م كلیپ كردووه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم به‌رهه‌مم هێناوه و ده‌یده‌م به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن".هونه‌رمه‌ند لوقمان سه‌لیم گوتی "سوپاسی ناوه‌ندی بلاَوكراوه‌ی (ئارۆ) ده‌كه‌م كه هاوكاری زۆریان كردووم بۆ له چاپ دان و بلاَوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌م.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه 23 ی مانگی حه‌وتی ئه‌ساڵ ئه‌م ئه‌لبومه‌ی هونه‌رمه‌ند كه به‌ناوی (هه‌میشه عه‌شق)ـه كه پێكهاتبوو له 9 گۆرانی بڵاوكرایه‌وه له لا یه‌ن ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی هونه‌ری ئاڕۆ له سلێمانی، شاینی ووتنه ئه م به‌رهه مه نزیكه‌ی 400 هه‌زار سیدی به شێوه‌ی ئۆرجیناڵ بڵاو ده‌كرێته‌وه
ناو براو ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه موزیكژه‌نه‌كان له هه‌ولێر و سلێمانی كۆیه به‌شداریان له‌م به‌رهه‌مه كردووه.
ناوی گۆرانییه‌كان ئه‌مانه‌ن(وه‌رزی ئه‌ڤینێك، شوێنپێ، نهێنی دركاو، كه‌شتیی راز، ئاوازی خۆشه‌ویستی، هه‌لچوه‌رین، خوه‌زی جاره‌ك، سوێ، پایته‌ختی دڵ).
ئه‌م شاعیرانه‌ش به‌شداریان له‌م به‌رهه‌مه كردووه (ئیسماعیل محه‌مه‌د، ساڵح بێ چار، شاد له‌تیف، نه‌جم هوگر، دیار هه‌ڵه‌بجه‌یی، ته‌های حاجی مه‌حمود).
بۆکڕین و گۆێ گرتن له نموو نه‌یه‌کی به رهه مه که‌ی لووقمان سه‌لیم لێرا کرته بکه
|

|